کەریم بایزیدی ناسراو بە کەریم بایزیدی مەڵا ئەحمەدی سنگانی باوکی شەهید خالید بایزیدی لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ١٧ی گەلاوێژ، کەریم بایزیدی باوکی شەهید خالید کە هەردەم بە شانازییەوە یادی کوڕە تێکۆشەرەکەی دەکرد و، کەسێکی بەورەو باوەڕ بووە، دوای تەمەنێک ژیان بەسەرفەرازی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچیدوایی کرد.
جێیوەبیرهێنانەوە شەهید خالید پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، کە بۆ مەئمووریەتی حیزبی گەڕابووەو ناوخۆ ، دەسبەسەر دەکرێ و، جەللادەکان لە رێگای ئازار وئەشکەنجە داوای درکاندنی نهێنییەکان حیزب و هاوکاری لێدەکەن ، بەڵام ناوبراو نەچووتە ژێر ئەو گوشارانەو، دەسئاخر لە سێدارە دەردێ.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید خالید بایزیدی، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک کەریم دەکات و، خۆی بە هاوخەمییان دەزانێ.