گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران كە خۆیان لە قەدەخەكردنی كڕینی دۆلار و بازرگانی زێڕ و ئاسن و ئاڵمنیۆم و قەدەخەكردنی ئالۆگۆڕ بە تمەنی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات و، چەند سزایەكی دیكە دەبینێتەوە، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، خرانە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە لایەكی دیكەوە بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ رایانگەیاندووە، ئەمریكا بەرەیەكی لە ٢٠ وڵات بە مەبەستی سەرخستن و جێبەجێكردنی وردی گەمارۆ نوێیەكانی سەر ئامریكا پێكھێناوە.
ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترامپ گەمارۆكانی سەر ئێرانی ئیمزا كرد و کاردانەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی لێکەوتەوە و حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێرانیش رایگەیاند، ئەمریكا لەو سزایانە پەشیمان دەبێتەوە.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو بههرام قاسمی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگهیاند وڵاتەكەی وتووێژ لەگەڵ ئەمریكا ناكا، چونكە دۆناڵد ترامپ سهرۆكی ئهمریكا شیاوی ئهوه نیه وتووێژی لهگهڵ بكرێ و ، ترامپی “بە پیاوی گاڵتە و گەپ زانی، نەک وتووێژ.”
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: ئهمریكا دهستی بەشهڕێكی دهروونی گەورە كردووە له دژی ئێران، هەر بۆیە هیچ متمانهیهكمان بە ئهمریكا نەماوە.