Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۱۹ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۷ | 10/12/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

کۆچی‌دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرێکی دێموکرات لە ناوچەی مەنگوڕایەتی

08/08/2018 | 12:30:28
+A
-A

کاک خدر میشەدێ( سالار عەشایری) ، تێکۆشەری سەردەمی شۆڕشی ٤٦ و ٤٧، یاری باوەفای دوکتور قاسملوو ، دوای تەمەنێک ژیان بە سەربەرزی، شەوی ڕابردوو ١٦ی گەلاوێژ دڵی لەلێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، کاک خدر یەکێک لە کەسانی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر کە ئامۆزای شەهید “حەمزەی بهنام”ەو لە سەردەمی شۆڕشێ ٤٦ و ٤٧ ئەندامێکی هەڵسووڕ بووە و، لەگەڵ تاقمێک لە هاوڕێیانی دەسبەسەر دەکرێ و بوو ماوەیەک لە ژێر ئازا و ئەشکەنجەی ساواک لە سەر داوای ڕەوای گەل و حیزبەکەی ماوەتەوەو بە ئازایەتی لە زیندانیش هەڵسوکەوتی کردووە.
بە گوتەی ناسیاوان و هاوبەندییەکانی کاک خدر لە گرتووخانە و بەندیخانەکانی ڕێژیمی پاشایەتی سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەی ساواک، هەردەم پیاوێکی وەرەبەخش بووەو کۆڵنەدەرانە ماوی زیندانییەکەی تێپەڕاندووە.
ناوبراو دوای ئازاد بوونی لە زیندانەکانی ساواک، نیشتەجێی گوندی میشەدێ دەبێ و دەگوترێ لاوان و مێرمنداڵانی هاندەدا کە بە دوای زانست و خوێندن بکەون و لەو ڕێگایەوە خزمەت بە نیشتمانەکەیان بکەن.
هەروەها کاک خدر لە دۆستانی بە وەفا ونیزیک لە شەهید دوکتور قاسملوو بووە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای رێزگرتن لە تێکۆشانی کەسانی نیشتمانپەروەر ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کاک خدر و ناوچەی مەنگوڕایەتی دەکا و سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.