ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان لە یەک مانگ و نیوی هاوینی ئەمساڵدا هەرنەبێ ٧٥ کەسیان دەسبەسەر کردوە.
زۆربەی گیراوەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی سنە، مەریوان، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەقز و کرماشان بوون و هەموو دەسبەسەرکراوانیش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گیراون. هەر لە ماوەی ئەو یەک مانگ و نیوەدا ١٤زیندانیی سیاسیی کورد پاش دادگاییکردنی ناعادڵانە سەرجەم سزای زیاتر لە ٤٥ ساڵ (٥٤٦ مانگ) بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە و هەروەها سێ بەندکراوی سیاسیی کوردیش بە تۆمەتی کوشتنی چەند ئەندامێکی سپای پاسداران سزای ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی سێ مانگی بەهاری رابردووشدا لانی کەم ١٠٣ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کردبوو.