یه‌كیه‌تیی ئورووپا به‌ڵێنی داوه پێبه‌ند به ڕێكه‌وتنی ناوكی ئێران وڕۆژاوا بێ. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی شیركه‌ته‌كانی ئاڵمان خه‌ریك كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌جێ بێڵن.
ڕۆژنامه‌ی وال ئیستریت ژوورنال ده‌نووسێ: كاربه‌ده‌ستانی ئاڵمانی له‌و مانگه‌دا ڕێوشوێنی توندتر دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرنه به‌ر و قه‌راره پێش به گواستنه‌وه‌ی بڕی 300 میلیۆن یۆڕۆی ئێران بگرن كه قه‌راره له هامبورگه‌وه بۆ ئێران بگه‌ڕێندرێته‌وه.
نزیك به 120 شیركه‌تی ئاڵمانی دوای ڕێكه‌وتنی ناوكی بۆ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه. وته‌بێژی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی ئاڵمان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه زۆربه‌ی شیركهتهكانمان به دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام، ئێرانیان به‌جێ هێشتووه قه‌راره به‌و زووانه‌ی به‌گشتی بكشێنه‌وه.
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ئاڵمان ڕایگه‌یاندووه كه تا ئێستا توانیومانه 57 شیركه‌تی ئاڵمانی له ئێران به بڕی تیجاریی یه‌ك میلیارد یۆڕۆ زه‌مانه‌ت بكه‌ین.
بێجگه له شیركه‌ته‌كانی ئاڵمان، شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئورووپا زۆربه‌یان له ترسی سزای ئه‌مریكا خه‌ریكی كشانه‌وه له ئێرانن.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا به پێشنیاركردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ بۆ پاراستنی به‌رجام هه‌وڵ ده‌دا و كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێران ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به باش نازانن و پێیان وایه به كرده‌وه ناكرێ.
بانكی سه‌رمایه‌گوزاریی ئورووپا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه هیچ هاوكارییه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران ناكا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌مان ڕۆژنامه: بانكی ناوه‌ندیی ئاڵمان له ڕهشنووسێكدا به دژی سپی كردنه‌وه‌ی پاره ڕێگریی له گەڕاندنەوەی 300 میلیۆن یۆڕۆی كۆماری ئیسلامیی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و ئه‌و بانكه تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌شنووسه هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
قانوونی دژه سپی كردنه‌وه‌ی پاره له ڕۆژی 3ی خه‌رمانان جێبه‌جێ ده‌كرێ. قانوونی نوێ ده‌توانێ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی و بانكی ناوه‌ندی ئاڵمان ئاواڵا‌تر بكا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه حیسابی بانكیی ئه‌و وڵاتانه دابخا كه به‌رده‌وام پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كه‌ن.