پاش هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و پێش جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، شیرکەتە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی ترس له گەمارۆکانی ئەمریکا، چالاکییە ئابوورییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا، باسی له دۆخی ئابووریی ئێران و لە نێوچوونی دامەزراوە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە کردووە.
ئەم بڵاڤۆکە له ڕاپۆرتێکی خۆیدا دەنووسێ: هەوڵەکانی بەرپرسانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانە ئابوورییانەی کە دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرۆکی پێ گرتوون و، ئەو وڵاتەی تووشی شکست هێناوە و، ئەوان پێش لە خولی نوێی گەمارۆکان تووشی کێشەی ئابووری بوون.
ئەم ڕاپۆرته ئاماژه به هەوڵەکانی حەسەن ڕۆحانی لەم بارەیەوە دەکا و، دەڵێ: حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، بەهۆی ناکارامەیی له پێشگرتن به دابەزینی نرخی ڕیاڵ ڕەخنەی لە بەرپرسی بانکی ناوەندیی رێژیم گرت و لە ئاکامدا لەسەر کارەکەی لای برد.
هەروەها ئەو ڕاپۆرته باس لە ناڕەزایەتییەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران دەکا و دەڵێ: لە حاڵێکدا کە ترامپ دەیەوێ گەمارۆ بخاتە سەر ئەو کڕینانەی کە لە ئێراندا بە دۆلار دەکرێن، لە مانگەکانی ڕابردوودا دەیان ناڕەزایەتی لە بەرانبەر زیادبوونی نرخەکان، گەندەڵی و خەساری ژینگەیی ڕوویان داوە.
بەپێی زانیارییەکان هەناردەکردنی نەوتی ئێران، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەدی ٨ دابەزیوە تەنیا لە ئاسیا هەناردەی نەوتی ئێران ١ میلیۆن ٤٥٠ هەزار بۆشکە دابەزیوە و، نرخی بێکاری لەنێو گەنجەکاندا لە سەدی ٣٠ تێپەڕیوە.