ده‌زگای ئیتلاعاتی نێوخۆیی ئاڵمان له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه كه باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتی ئه‌ڵمان سیخوڕی له ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه‌ی له‌و وڵاته ده‌كا و لقی ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسدارانی تاوانبار كرد.
هۆرست سی هۆڤێر، وه‌زیری نێوخۆی ئاڵمان له حاڵێكدا ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له قاودا كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش ده‌زگای ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌ی دیپڵۆماتێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له باڵوێزخانه‌ی ئۆتریش كاری ده‌كرد به تاوانی تیرۆریستی ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دی، دیپڵۆماتی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاتێك له باواریای ئاڵمان بوو له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
دادگا قه‌زایی ئاڵمان لێكۆڵینه‌وه‌یان له ناوبراو كرد. ئه‌وه له حاڵێكدابوو كه وڵاتی “بێلژیك”یش داوای له‌و وڵاته كردبوو بگه‌ڕێندرێته‌وه ئه‌و وڵاته و له‌وێ دادگایی بكرێ.
ڕاپۆرتی ئیتلاعاتیی ئاڵمان باس له‌وه ده‌كا كه عه‌مه‌لیاتی سیخوڕی له ئاڵمان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران ده‌كرێ و، به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر ناڕازییانی وڵاته‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو كه‌سێكی خه‌ڵكی پاكستان له دادگایه‌كی برلین حوكمی 4 ساڵ و 3 مانگ زیندانی به تاوانی سیخوڕی كردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بڕایه‌وه.