زانیار ئەحمەدی نیاز، خوێندکاری زانکۆی تاران و کوڕی حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ڕامین حسێن پەناهی و کچانی شیناوێ لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری تاران، بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.
ئەو خوێندکارە تەمەن ١٩ ساڵە لە لایەن لقی ٢٨ ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە تاوانی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ سزا دراوە.
بەوتەی حسێن ئەحمەدی نیاز کە پەروەندەی کوڕەکەی وە ئەستۆ گرتووە: زانیار ئەحمەدینیاز خوێندکار لە زانکۆی تاران لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەشداری لە کۆبوونەوە نایاساییەکاندا،بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیریی سزا دراوە.
هەروەها ناوبراو دەڵێ: کوڕەکەی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەروەک لە هەواڵەکانی پێشوو باس کرا، چاودێری مافی مرۆڤ، بە باس کردن لە هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی رێژیمی ئێران لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی، وێڕای ڕەخنەی توند لە سەپاندنی سزای زیندان بۆ سەر خوێندکاران کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار دەسبەسەر کراون، خوازیاری ئەوە بووە کە سەرکوتی خوێندکاران ، بەتایبەتی خوێندکارانی ناڕازی ڕابگرن