پایه‌گایه‌كی نیزامیی ڕێژیمی ئێران له 50 كیلیۆمیتریی شاری مه‌سیاف له پارێزگای حه‌مما له سووریه له لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كرا.
ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ له سووریه ڕایگه‌یاند كه پایه‌گایه‌ك كه شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ شوێنی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بووه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنان له لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كرا.
هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی سووریه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بۆردومانه خه‌ساره‌تی ماڵیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا خه‌ساره‌تی گیانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ده‌ڵێ ئه‌و شوێنه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نیزامی له بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی شیمیایی بوو كه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل سووتێندراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فه‌رانسه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام پایه‌گا و بنكه نیزامییه‌كانی سپای پاسداران و حیزبۆڵای لوبنان له خاكی سووریه له لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كراون و، ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی سپای پاسداران له سووریه ده‌كا كه ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی ده‌نووسێ كه ئیسرائیل لیستێكی له بنكه و پایه‌گاكانی سپای پاسداران له عێراق ئاماده كردووه كه قه‌راره به‌و زووانه بۆردومانیان بكا.
پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامی ده‌بێ هه‌موو هێزه‌كانی خۆی له سووریه و عێراق بكشێنێته‌وه له‌وانه‌یه ئیسرائیل درێژه‌ده‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكا بێ و پایه‌گاكانی سپای پاسداران كه له ڕێگه‌ی ماهواره‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، بۆردومان بكا.