مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شه‌وی ڕابردوو له كتێبخانه‌ی ڕه‌یگان له ژێر ناوی “پشتیوانی له ده‌نگی خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ین” وتارێكی ڕوو به خه‌ڵكی ئێران بڵاوكرده‌وه.
مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كتێبخانه‌ی ڕه‌یگان له كالیفۆرنیای ئه‌مریكا ڕوو به ئێرانییه ئه‌مریكاییه‌كان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئێمه به هه‌موو تواناوه پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕێژیمی ئێران زۆر ڕوون و ئاشكرایه و دژی سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه نه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پۆمپئۆ وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران گوتی: “كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ئینقلاب هه‌نارده بكا و هه‌موو جیهان بگرێته‌وه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئابووریی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئیفلیج ده‌بێ، ئازادی خه‌ڵكی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كردووه‌ته تێچووی ئه‌و پڕۆژه‌یه. ئه‌و ڕێژیمه زیاتر وه‌ك مافیا ده‌چێ تاكوو ده‌وڵه‌ت.”
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی: داهاتی كۆماری ئیسلامی پاش ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی زۆربه‌ی خه‌رجی پشتیوانیكردن له تیرۆریزم كراوه و ڕێبه‌ر و ده‌زگای قه‌زایی لاه جیاتی ئه‌وه‌ی كه له خزمه‌ت خه‌ڵك دابن له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ن و داهاتی ئێرانیان له‌به‌ر ده‌ست سپای پاسداران داناوه و ئه‌وانیش پشتیوانیی پێ له حیزبۆڵای لوبنان و ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیاكان له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له 3 ده‌یه‌یه به سیاسه‌تی دژی ڕۆژاوا خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵ كردووه و ڕۆژاوا به دوژمنی خه‌ڵكی ئێران ده‌زانێ و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به بیانووی سیخوڕی بۆ ئه‌مریكا و ڕۆژاوا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كا و ته‌نانه‌ت ئێعدامیش ده‌كا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌موو سه‌ركوت و پێشێلكاریی خه‌ڵكی ئێران له لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه مه‌حكوم ده‌كا و پشتیوانی له‌و كه‌سانه ده‌كا كه داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه كه گۆڕینی ڕێژیمی ئێران به ده‌ستی خودی خه‌ڵكی ئێرانه، به‌لام ئه‌مریكا پشتیوانی له ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران ده‌كا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به خراپیی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و ده‌سبه‌سه‌ركردنی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوتی: ڕێژه‌ی ئێعدام به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و نه ته‌نیا كه‌مینه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی خۆیان پێنه‌دراوه به‌ڵكوو ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ، پێداگریی له‌سه‌ر فشارهێنان بۆسه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران كرده‌وه و گوتی ده‌بێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته سیفر بكرێته‌وه و له ڕێگه‌ی ئابوورییه‌وه ئه‌و ڕێژیمه به چۆك دادێنین.