رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان، ٥ زیندانی لە سێدارە دران.
ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی کوشتن لە سێدارە دراون ، هەروەها رۆژی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕیش پیاوێکی ٦٥ ساڵە خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ساڵح خانیزادە دوای دەساڵ زیندان ئێعدام کرا.
لە درێژە جێبەجی کردنی سزای ئێعدام ، رۆژی ڕابردوو ٣٠ی پووشپەر دوو شارۆمەندی خەڵکی مەشهەد لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و بە لەبەرچاو گرتنی ئاماری دانیشتوان، ئێران لەئاستی جیهاندا، پلەی یەكەمی لە جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامەکان هەیە.
لە لایەک دیکەش کارناسانی بوواری کۆمەڵایەتی دەڵێن: سزای ئێعدام لە سەر کەمکردنەوەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا کاریگەریی نەبووەو، تەنیا پەرەی بە توندوتێژی لە کۆمەڵگەی ئێران داوە.