بوومەلەرزیەکی ٥.٩ڕیشتەر ، دیسان کوردستانی هەژاند.
کاتژمێر ٢و نیوی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣١ی پووشپەڕ سەرلەنوێ بوومەلەرزە بەشێک لە شارە و گوندەکانی کرماشان تا سنە و ورمێ و، تەنانەت سلێمانی لە باشووری کوردستانی لەراندەوە.
ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە، ئاوایی تازاوای سەر بە سەلاسیباوەجانی لە پارێزگای کرماشان بووەو، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زیاتر لە ٤٠ کەسی خەڵکی ئەو ئاواییە بە هۆی بوومەلەرزەوە برینداربوون و، هێندێک خانووش خەساریان لێکەوتووە، بەڵام پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند کە ١٥کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی بوومەلەرزە ناسینیی ئێران، ئەمرۆ یەکشەممە٣١ی پووشپەڕ لە یەک کاتژمێردا، ئاوایی تازئاوا دە جار بۆمەلەرزە لێی داوە.