چالاکان و ژینگەپارێزانی نیشتماندۆست لە شاری شنۆ، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لەو شارە بەڕێوە برد.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، بە مەبەستی خاوێن کردنەوەی سەیرانگای میراوێ، لە بانگەوازێکدا داوای لە هاووڵاتیان کرد کە لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا بەشداربن و، رۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، بە ئامادەبوونی خەڵکی ئەوناوچەو، بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، سەیرانگای میراوێ لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.
هەروەها بە مەبەستی زیاتر جێخستنی ژینگەپارێزی، تابلۆیەکیان بە دروشمی(پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە) لە سەرەتای ڕێگای میراوێ هەڵواسی.
شیاوی باسە ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزی ژینکۆ، کە لە سەردەستی دڵسۆزان و هەڵسووڕاوانی بواری ژینگە پارێزی دامەزراوە، هاوشێوەی ئەنجومەنەکانی دیکە لە کوردستان لەهەوڵی پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان دایە و، بە هیمەت و هەڵمەتی خۆیان ، کەمتەرخەمیی بەرپرسانیان تا ڕادەیەکی زۆر قەرەبوو کردوتەوە.