وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕێژێمی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كا، كه “هاوكاری تیرۆر و شەڕەکانی ده‌ره‌وه”ی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گه‌لی خۆی به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابوورییه‌وه، ده‌ناڵێنێ.
به‌رپرسێكی پلە بەرزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له 16 میلیار دۆلاری بۆ پشتیوانیكردنی ڕێژێمهكهی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریە و عێراق و یه‌مه‌ن، خه‌رج كردووه. هاوكات ساڵانه 700 میلیۆن دۆلاری به حیزبوڵڵای لوبنانی، به‌خشیوه”.
هەروەها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوە، كه کۆماری ئیسلامیی ئێران 4 میلیار دۆلاری به ڕێژێمی سووریە داوه. لە درێژەدا گوتی: ” کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، له عێراق و سووریە و لوبنان و یه‌مه‌ن، پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كا، بۆ ئه‌مه‌ش، سزای پله ٢ و پله ٣ هه‌یه”.
هەروەها باسی له‌وه‌ش كرد، كه ڕێژێمی ئێران، له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی به نێوخۆی خۆی و خۆشگوزه‌رانی خەڵکەکەی بدا، هه‌موو داهاته‌كه‌ی له كاره ئایدۆلۆژییه‌كانی خه‌رج كردووه و، به‌وه‌ش قه‌یرانی ئابووریی دروست كردووه، كه ئێستا خەڵکی ئێران به‌هۆیه‌وه، خۆپیشاندان ده‌كا”.
ئەو کاربەدەستە ئەمریکاییە دەڵێ: هیچ وڵاتێكی دیكه له جیهاندا، هێنده‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوكاری تیرۆریزم ناكا، بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین فشاری ئابووریی دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تاران له داهاتی دارایی كه بۆ په‌ره‌پێدانی تیرۆر به‌كاری ده‌هێنێ، بێ به‌ش بكه‌ین”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، لەسەر ئەو بڕوایەیە کە، بەشی هەرە زۆری ئه‌و پارانه‌ی ئێران، كه بۆ تیرۆر و شەڕ خه‌رج ناكرێ، ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسانه‌وه و سه‌روه‌ت و سامانی خۆیانی پێ زۆر ده‌كه‌ن.