شەوی ڕابردوو ٢٩ لەسەر ٣٠ی پووشپەڕی ٩٧ی هەتاوی ، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی، لە ناوچەی مەریوان لە نیزیک ئاوایییەکانی دەرێ و نشکاس شەڕ و پێکدادانێکی قورس، لە نێوان هێزێکی بەرهەڵستکاری ڕێژیم و، سپای پاسداران ڕووی داوە و، چەند کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە.
دەگوترێ لەو شەڕ و پێکدادانەدا هێزەکانی ڕێژیم، ۱۱ کوژرا و ٨برینداریان هەیە و چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە، هەتا کوژرا و بریندارەکان بۆ نەخوشخانەی “بووعەلی” بگوازنەوە.
ئەمرۆ بەیانی شەممە ٣٠ پووشپەڕ، محەممەد شەفیعی بەرپرسی ئەمنی و ئنیتزامی پارێزگای سنە ڕایگەیاند کە بە هۆی دەرگیری و پێکدادانی چەکداریی لە ناوچەی مەریوان، بەرەبەیانیی شەممە ٣٠ پووشپەڕ، ١١کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراو و، ٨کەسی دیکەش بریندار کراون.
هەرچەند دەگوترێ ڕێژەی کوژراو و بریندارەکان نیزیک بە ٢٥ کەسە و، ئامارێکی روون لەو بارەوە لە بەردەستدا نیە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکرنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.