6 كه‌س له شاری بۆكان و میاندواو به شێوه‌ی جیاجیا ده‌سبه‌سه ركراون كه 3 كه‌سیان به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون و، ئه‌وانه‌ی دیكه ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێ. هاوكات له مه‌ریوان چالاكێكی كرێكاری ، لە لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سه‌قز كه‌سێكیان به ناوی سه‌عدون خه‌لیلی كوڕی به‌هائه‌دین له گه‌ڕه‌كی كه‌ریم ئاوا له ماڵی باوكی به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری بۆكان باوك و كوڕێكی به ناوه‌كانی كه‌ریم و شه‌هرام سه‌یدزاده به تۆمه‌تی پشتیوانی كردن له مانگرتنی بازاڕیان و كاسبكاران بانگ و ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
پێشتریش به هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له دره‌نگ به هاناچوونی بوومه‌له‌رزه لێدراوانی كرماشان له لایه‌ن هێزه ئهمنیهتییهكانهوهی فشارێكی قورسیان له‌سه‌ر بوو.
هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوان چالاكێكی كرێكاری به ناوی په‌یمان عه‌بدی له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
له ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كورد، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری میاندواو 4 كه‌سیان به ناوه‌كانی جه‌ماڵ خوریانی، كاوه‌ی خزری، ئاكام خزری (ته‌مه‌نی 10 ساڵه) و كامیل خزرییان له ئاوایی گوێگجه‌لی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كردووه و پاش لێكۆڵینه‌وه 3 كه‌سیان ئازاد كران و كاوه خزری تا ئێستاش له‌و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌دا ڕاگیراوه.