بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە تەرمی چالاكی سیاسی،ئیقباڵ مورادی خەڵکی مەریوان لە دەوروبەری شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان دۆزرایەوە.
ئیقبال مورادی چالاكی سیاسیی و ئەندامی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانە، ماوەی چەند ساڵێكە نیشتەجێی شارۆچكەی پێنجوێنە.
ئیقباڵ مورادی، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ئیعدام” زانیار مورادی”و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە ئیعدام بوو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوکات لەگەڵ ئەوەی هەواڵی تیرۆرکردنی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە پشتڕاست کردوتەوە ڕایگەیاندوە؛ کە پێشتریش هەوڵی تیرۆر کردنی ئیقباڵ مورادی دراوە.