رۆژی سێشەممە ٢٦پووشپەڕ بۆ جارێکی دیکە سنوورەکانی باشووری کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە خەستی تۆپباران کرا.
تۆپبارانی ئەمجارەی سپای پاسداران لە کاتێکدایە کە نیزیک بە چەند حەوتە دەبێ کە هێزێکی زۆر، لە سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان، مۆڵدراوەو، چەکوچۆڵی قورس بۆ ناوچە سنوورییەکان گۆاستراوەتەوە.
هێنانی هێزی زۆری لۆجستێکی لە نێوان رۆژ هەڵات و باشووری کوردستان لەو شوێنانە نیزیکە کە بنکەو، بارەگای حیزبەکانی کوردستانی ئێرانی لێیە و هەرجارەو بە بیانوویەک سپای پاسداران ئەو ناوچانە تۆپباران دەکا.
لە تازەترین هێرشی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ناوچەکانی سنووری کێلەشین، بەربەزین، گەرووی سینگا و سیدەکانی تۆپباران کرد و لە ئاکامی ئەو تۆپبارانەش زەرەرو زیانێکی زۆر لە خەڵکی ئەو دەڤەر کەوتووە.
هەروەها ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا هەواڵی شەهید دووپێشمەرگەی سەر بەو حیزبەی لە ئاکامی تۆپبارانی ئەمرۆ سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ بڵاو کردەوە.
حدکا ڕایگەیاند؛ کە به هۆی چڕی تۆپبارانەکه دوو پێشمەرگەی ئەوحیزبە به ناوەکانی ڕەحیم ڕۆستەم داستان خەڵکی مەهاباد و ئیدریس دەرویشی خەڵکی پیرانشار شەهید بوون.