بە هۆی شکستهێنانی کارگەی پفەک نمەکیی شاری سنە، خاوەنکاری ئەو کارگەیە بێجگە لە نیگابانی ئەو کارگایە، هەموو کرێکارانی لەسەر کار دەرکردوەو، ئەو کارگایە بە یەکجاری داخرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، کارگای پفەک نمەکی لە شاری سنە، بە هۆی قەیرانی ئابووری، هەموو کرێکارەکانی ئەو کارەگایە لە سەر کارە دەرکردووە، ئەوانیش بە بێکارانی کوردستان زیاد بوون.
کارگای پفەک نمەکی لە شارەکی سەنعەتیی ژمارە ١ی شاری سنە هەڵکەوتووە و بێجگە لە نیگابانەکانی هەموو کرێکارەکانی خۆی دەرکردووە و ئەو کرێکارانەش دەستیان بە ناڕەزایەتیدەربڕین کردووە.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتریش، خاوەنکاری شیرکەتی سەنعەتیی کووشان ــ بەسەر، ٧ کەس لە کرێکارانی خۆی کە لە پۆمپ بەنزیدا کاریان دەکرد، لەسەر کار دەرکردووە.
ئەو ٧ کرێکارە کوردە، گرێبەستی یەکساڵەیان هەبووە و پێش تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەیان لە لایەن خاوەنکارەکەیانەوە دەرکراون.