لە درێژەی درەوشانەوە و سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێیە جیهانی و ناوچەییەکاندا، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سنە میداڵی زێری لە کێبڕکێی کاراتەکای بردەوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ، “کەیوان بابان” کاراتەکای کوردی خەڵکی شاری سنە لە کێبڕکێی ئاسیایی “کاراتەکای”، توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێ و میداڵی زێڕ بە دەست بێنێ.
لە پانزدەهەمین کێبڕکێی کاراتەکای، ٣١٤ وەزشوان کە لە ٢٩ وڵات کە لەو کێبڕکێیەدا بەشدار بوون، لە وڵاتی ئۆردۆن بەڕیوەچوو، که وەرزشوانێکی کورد لە بەشی کومیتەی تیمی توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بە دەست بێنێ.
وەرزشوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاوڕی پێویستیان لێ نادرێتەوە، بەڵام لە زۆربەی ڕشتە و بوارە وەرزشییەکان لە ئاستی ئێران، ئاسیا و تەنانەت جیهانیشدا دا پلەکانی یەکەم هەتا سێیەم بەدەست دێنن.