کچە شاخەوانێکی کورد، خەڵکی ناوچەی تیکاب، توانی بۆ یەکەم جار بچێتە نێو ئەشکەوتی مێژووییی زیندانی تەختی سلێمان.
“سارا قاسملوو”، کچە شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری تیکاب، یەکەم ژن بوو توانی بچێتە نێو زیندانی تەختی سلێمان بە قووڵایی ١٠٥ میتر.
ناوبراو لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندوە ؛ بۆ چوونە نێو زیندانی سلێمان تەنیا ١٠ خولەکی بردبوو، بەڵام لە کاتی هاتنەدەرەوە، بە هۆی بۆنی گاز و گۆگرد، نزیک ٤٠ خولەکی کێشاوە.
سارا قاسملوو کچە وەرزشوانی تیکابی، لە ساڵی ١٣٩٥ لە بەشی شاخەوانی چالاکی دەکا.
شایانی باسە شاخی زیندانی سلێمان کە لە ٣ کیلۆمێتری ڕۆژئاوای تەختی سلێمان هەڵکەوتووە، لە ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٢، ناوی وەکوو میراتی جیهانی لە لایەن یوونسکۆوە تۆمار کراوە.