ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه حاشا له داخوازه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناكرێ.
ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ، ڕۆژێك بۆ مه‌حكومكردنی تیرۆر و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له ڕۆهه‌ڵاتی كوردستانه، كه له‌و ڕۆژه‌دا دكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات له كاتی وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئێران له پشت مێزی وتووێژ له “ڤییه‌ن”ی پێته‌ختی ئۆتریش ده‌سڕێژیی لێكرا و تیرۆر كرا.
ئه‌و ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داهێنان و پێشنیاری ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بووه، كه ئه‌و ڕێكخراوه پێداگریی ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوێستی له مێژینه‌ی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریزم و شێوه‌كانی و به تایبه‌ت تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و تیرۆری نه‌یاران و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ و به توندی مه‌حكوومه.
ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان، وێڕای مه‌حكوم كردنی چه‌ند باره‌ی تیرۆركردنی دكتور قاسملوو، به‌رده‌وامیی تیرۆر، ئێعدام و یا زیندانی كردنی ڕێبه‌ران و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نیی كوردستان، به ئامانجی حاشاكردن له داخوازه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كورد هیچ پاساوێك هەڵناگرێ و پێداگریی له‌سه‌ر دابینكردنی ئازادی و مافی دێموكراتیك و فیدراڵ بۆ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كاته‌وه.