ناتۆ له ڕۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی خۆی له برۆكسێل ڕایگه‌یاند كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانی له تیرۆریزم و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵۆزی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته.
ناتۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌موو چالاكییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له ناوچه‌دا مه‌حكوم كرد و گوتی: ئه‌و ڕێژیمه بڕیارنامه‌ی 2231ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كا.
به یاننامه‌ی ڕێبه‌رانی ناتۆ پێداگریی ده‌كاته‌وه كه “ئێمه له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته نیگه‌رانین و داوای له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین كه چالاكییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌ی 2231ی شورای ئه‌منیه‌تدا بێ و لادان و پێشێلكردنی كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2015 به كۆی ده‌نگ، ڕێكه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران به ده‌ركردنی بڕیارنامه‌ی 2231 ته‌ئید كرا. له به‌شێكی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌دا داوای له ڕێژیمی ئێران كراوه كه چالاكیی مووشه‌كی بالستیك كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیی هه‌یه بوه‌ستێنێ.
یه‌نس ستولتێنێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه‌كانی بالستیكی ئێران نیگه‌رانه و ده‌ڵێ: ناتۆ له هه‌وڵی ئه‌وه دایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌وی مووشه‌كه‌كانی ئێران په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی خۆ ده‌دا.
سكرتێری ناتۆ وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له مووشه‌كه دووهاوێژهكانی كۆماری ئیسیمیی ئێران كه به ئاسانی ده‌توانی وڵاتانی ناتۆ بپێكی گوتی: ” زیاتر له‌وه نیگه‌رانم كه ئه‌و وڵاته خه‌ریكی دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی بێ و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه بۆ هه‌موو جیهان.”
هه‌روه‌ها وته‌بێژی ئانتۆنیو گوتێرێش و هه‌موو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌وی ناتۆ له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامی نیگه‌ران بوون و به مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌زانن.