لە دوای کارەساتی دڵتەزێنی پێکدادانی تانکێرێکی نەوتهەڵگرو ئوتووبۆسێکی نەفرهەڵگر لە شەوی ١٩ی پووشپەڕ ، کە بۆ بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق، کاک مەسعوود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە
دەقەی پەیامەکە بەم شێوەیە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.