دایە فاتم شێخی یەکێک لە دایکان و ژنانی خەمخۆر و دڵسۆزی گەل و نیشتمان ، خەڵکی ئاوایی جەڵدیانی پیرانشار لە تەمەنی ٧٥ساڵەییدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی پیرانشارەوە بەدەستمان گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ دایە فاتم شێخی یەکێک لە ژنانی دێموکراتدۆست و نیشتمانپەروەری ناوچەی پیرانشار، دوای تەمەنێک ژیانی بوێرانەو سەرفەرازانە ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.
ئەو خاتوونە خۆشەویستە لە مێژە ساڵە لە ئەوپەڕی خەمخۆرییەوە خزمەتی بە کوڕ و، کچانی تێکۆشەری دێموکرات کردوەو، بە وتەی ناسیاوانی لە هاوکاران و پاڵپشتە هەرە نیزیکەکانی خەباتکارانی دێموکرات بووەو، بەتایبەتی لەسەردەم سەختی خەباتی بەربڵاوی چەکداری لە کوردستان.
خاتوو فاتم شێخی هەمووکات کوڕ وکچانی هانداوە کە پەیوەست ببن بە ریزەکانی دێموکرات و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانە لە بەر بکەن.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەمەگناسییەوە یادی ئەو دایکە تێکۆشەرە بەرزڕادەگرێ و پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایە فاتم شێخی دەکا.