شەوی ڕابردوو١٩ی پووشپەڕ لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێکی موسافیرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری،دەگوترێ 30 کەس سووتاون.
بە قسەی جێگری ئەمەلیاتی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سنه لەو ڕووداوەدا کە لەسەر جادەی دوو تەڕەفەی بەردەم گاراجی سنە بۆ تاران ڕووی داوە، هەتا ئێستا 15 کهس لە کوژراوەکان ناویان ئاشکرا بووە و ئەوانی دیکە بەهۆی زۆریی سووتانەوە نەناسراونەتەوە.
ساڵح زهندی به ماڵپەڕی حکومەتیی میهری ڕاگەیاندووە کاتژمێر 12ی شهوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ له نێوان پاسێکی موسافیرهەڵگر و تانکهرێکی ههڵگری سووتهمهنی ڕووی داوه که ئاگرێکی زۆری لێ کهوتهوه و 15 کهس گیانیان له دهست داوە.
هاوکات ماڵپەڕی ئیسنا ئاشکرای کردووە لەو ڕووداوەدا هەتا ئێستا 30 کەس بوونەتە قوربانی.
هەروەها زهندی ئەوەشی گوت: لهم ڕووداوهدا ٢ ماشێنی دیکه کە بهو ڕێگایهدا تێپهڕیون، سووتاون.
بە هۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە پارێزگاری سنە 3 ڕۆژ ماتهمینی گشتی ڕاگهیاندووە
شەوی ڕابردوو ئەو کارەساتە کە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ڕێگەوبانەکان و سپای پاسداران وەکوو مافیایەک بێ ئەوەی گیانی خەڵکی بۆ گرینگ بێی دەستی داوەتە بازرگانی و ترزانێتی کەلوپەل هەر ئەوەش بۆ هۆی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئینتزامییەکان.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبە دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ئەو ڕووداوە دەڵتەزێنە وێڕای هاوخەمی دەربڕین، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە کەسوکاری قوربانیان دەکا و خۆی بە شەریک بەشداری خەمیان دەزانێ و هیوا چاکبوونەوە بۆ زیانبەرکەوتووان دەخوازێ.