رۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ کچێکی دیگە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان روویا ڕەسووڵزادە خەڵکی سەردەشت کە دەگوترێ بەهۆی گرفتی بنەماڵەیی پەنای بۆ خۆکوژی بردووەو رۆژی یەکشەممە بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ڕێژەی خۆکوژی ژنان لە ئاستی ئێران وکوردستان زۆترە لە پیاوان و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ژنان لە نێو کۆمەڵگە زیاتر مەترسییان لەسەرەو، گرفتە کۆمەڵایەتییەکانیان زیاترە.
کارناسانی بوواری کۆمەڵناسی ، هەڵاواردن، بێکاری، تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکان و بێهیوایی بە داهاتوو ، بە هۆکاری سەرەکیی پەرسەندی دیاردەی خۆکوژییەکان لە کوردستان دەزانن.