Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۸ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۷ | 19/09/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

دەسبەسەرکرانی چەندین کەس لە بەڕێوەبەرانی کۆڕی خوێندەوان لەلایەن ئیتلاعاتی کوهدەشتەوە

07/07/2018 | 16:56:29
+A
-A

لە درێژەی کاردانەوەکانی ناوەندە ئەمنییەکان لە مەڕ کۆڕی ئەدەبیی خوێندەوان کە بریار بوو لە شاری ئیلام بەڕێوە بچێ، جیا لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆڕە ئەدەبییە ، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ ئیتلاعاتی کوهدەشت دەستی کردووە بە دەسبەسەرکرانی کۆمەڵێک لە کەسانێک کە بڕیار بوو لەم کۆڕەدا بەشداربن یان لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە فەرهەنگییە بوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەلایەن کەسێکی نیزیک لە کۆڕەکە بە ماڵپەڕی کوردستان‌و کورد گەیشتووە، هەریەک لە بەڕێوەبەرانی ئەم کۆڕە، ئەردەشیر مووسەوی، شەهریار تەهماسبی‌و بیژەن گڕاوەند دەسبەسەر کراون. پاشان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مێهدی ئازادبەخت و سەرەڕای دەسبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ ئیزنی قەزایی دەستیان بەسەر مۆبایل‌و لەبتابەکەشی داگرتووە.
جێی ئاماژەیە کە بیژەن گڕاوەند دوای لێکۆڵینەوە ئازادکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەردەشیر مووسەوی‌و شەهریار تەهماسبی لەدەستدا نییە.
بە پێی قسەی هەمان سەرچاوە ژاکان باران بەڕێوەبەری سەرەکیی کۆڕی شێعر و ئەدەب‌و زمان‌ناسیی خوێندەوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک لە لایەن هەردووک ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئیلام‌و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ، هەڕەشەی لێکراوەو شیمانەی ئەوە دەکرێ کە بەم زوانە ژاکان بارانیش دەسبەسەر بکردرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ژاکان باران لە پێگەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوی کردەوە کە ناو و ژمارەی مۆبایلی ئەو ٥٤٠ کەسەی سووتاندووەکە بانگهێشت کرابوون بۆ کۆڕەکە هەتا دەسبەسەر نکرێن.
شیاوی باسە کۆڕی ئەدەبیی خوێندەوان کە لەلایەن شاعیری ئیلامی ژاکان بارانەوە پێکهێنرابوو، بڕیار بوو لە ١٥ی پووشپەڕ بەڕێوەبچێ ، بەڵام رۆژی ١٣ی پووشبەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بیانووی ناروون هەڵوەشێندرایەوە.