کۆڕی ئەدەبیی خوێندەوان کە لەلایەن شاعیری ئیلامی ژاکان بارانەوە پێکهێنرابوو، بڕیار بوو لە ١٥ی پووشپەڕ بەڕێوەبچێ ، بەڵام دۆینێ ١٣ی پووشبەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بیانووی ناروون هەڵوەشێندرایەوە.
کۆڕی خوێندەوانە کە لە چوارچێوەی شێعرو ئەدەبو زمانی کوردیدا بوو و نیزیک بە ٤٠٠ تا ٤٥٠ کەس لە شاعیرانو نووسەرانو ئەدیبانو شرۆڤەکانی ئەدەبی بانگهێشت کراون لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە مەبەستی شرۆڤەکردنو هەڵسەنگاندنی زمانو ئەدەبی کوردی و، تێچووی ئەم مەڕاسیمە لەسەر شانی شاعیری ئیلامی ژاکان باران و چەند کەسێکی دیکە بووەو بە وتەی ناوبراو هێڵانی بەڕێوەبردنی ئەم مەڕاسمە لە ئیدارەی فەرهەنگو ئیرشادی پارێزگای ئیلامیان وەرگرتووە، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا پێیان ڕاگەیاندوون کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی کراوە .
هەر لەو پێوەندییە دا ژاکان باران لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە زانیارییەکان دەخاتە ڕوو.