هاوکات لە گەڵ نارەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران، کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ دەستیپێکردوەو ، ناوەناوە لە پارێزگا و شارەکانی ئێران سەر هەڵئەدا،
هەروەها گوشارە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە ، رێژیمی ئێران وەکوو هەمیشە کە کوردستان بە شوێنی مەترسیدار دەزانێ، دەستی داوەتە ئەمنیەتی کردن و میلیتاریزە کردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ناوچە سنوورییەکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ناوەندە ئەمنییەکان چەندین رۆژە هێز و ئیمکاناتی نیزامی زۆریان ڕەوانەی کوردستان کردووەو، لە ناوچەی شنۆ و پیرانشار خەریکی نەوژەنکردنەوەی پایگا نیزامی وسەربازییەکان، کە چەند ساڵە ئەو شوێنانە چووڵکراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە پایگا کۆنەکانەکانی رێژیم لە ناوچەی شنۆ و بەتایبەتی ئاوایی بێمزۆرتێ سەر لەنوێ ئاوەدان دەکرێنەوەو لە رۆژانی ڕابردوو وێنەو گرتە ڤیدیۆیی لە کاروانی ماشین و بارهەڵگرە نیزامییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، کە باس لەوە دەکا ڕێژیم بەتەواوەتی ترسی لێ نیشتووەو هەر بۆیە لە هەوڵدایە بە گواستنەوەی چەکوچٶڵ و تەقەمەنی و هێزی لۆجستێکی و، هەروەها بەڕێوە بردنی مانۆڕی نیزامی لە شاخ و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، خەڵک چاوترسێن بکا.
جێی ئاماژەیە لە درێژە ئەمنیەتی کردنی کوردستان و بڵاوە کردن بە هێزێکی زۆر لە ناوچە سنوورییەکان، شەوی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ دوو دەستە لە هیزەکانی سپای پاسداران و هێزی ئنتیزامی ، لە ناوچەی شنۆ بە هەڵە بەربوونە گیانی یەکدی و لە ئاکامی ئەو پێکهەڵپڕژانە دەگوترێ ٨ کەس لە چەکدارەکانی سپای پاسداران کوژراون.
مانگی ڕابردووش لە ناوچەی سەردەشت هێزی ئنتیزامی و سپای پاسداران تەقەیان لەیەکتر کرد.