ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی دارایی هه‌موو كه‌سایه‌تی و شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه سپای پاسدارانی ئێرانی داخست.
ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی بازرگانیی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی داوای له هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی بازرگان و تیجاره‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد كه هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران بوه‌ستێنن كه له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ته‌نیا ناوی 9 كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی سه‌ربه سپای پاسداران هاتووه و هه‌روه‌ها داوای كردووه حیسابه بانكییهكانیشیان دابخه‌ن.
مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ 6 كه‌سایه‌تی و 3 ئۆڕگانی دیكه‌ی ڕێكخراوی قودسی سه‌ربه سپای پاسداران له لیستی تیرۆریزمی ئه‌و وڵاته هاویشتران و تا ئێستاش هه‌موو داراییه‌كانیان وه‌ستێندراوه.
ئیمارات و ئه‌مریكا باس له وه‌ستاندنی تۆڕێك ده‌كه‌ن كه به میلیۆن دۆلاری بۆ سپای پاسداران قازانج هه‌بووه.
هەر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ئیستفان من‌و چین، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی ئێران و بانكی ناوه‌ندی به كه‌ڵكاژۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی ماڵیی ئیماراتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌كار هێناوه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه یارمه‌تییان به سپی قودس گه‌یاندبوو.
به پێی به‌یاننامه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی ئیمارات هه‌موو حیسابه بانكییه‌كانی ئه‌و 9 كه‌سایه‌تی و شیركه‌ته به‌ستراوه و هه‌ر كه‌سێك و شیركه‌تێك پێوه‌ندی به‌و كه‌سان و شیركه‌تانه بكا به توندترین شێوه سزا ده‌درێ.