٦ هاووڵاتیی ئێرانی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، دەستگیر کران.
٦ کەس لەلایەن پۆلیسی ئاڵمان، بێلژیک و فەرانسە بەتۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لەنزیک شوێنی کۆبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە کۆنگرەیەکی تێدا ئەنجام دا، دەستگیر کراون.
داواکاری گشتیی بلژیک رایگەیاندووە، پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بەناوی ئەمیر س. و هاوسەرەکەی بەناوی ن.ی تەمەن ٣٣ ساڵ، کە خاوەنی رەگەزنامەی بلژیکین، بە ٥٠٠ کیلۆ مادەیەکی تەقەمەنی و ئامێرێی تەقاندنەوەوە دەستگیر کراون.
بە قسەی داواکاری گشتیی بێلژیک، ئەمیر و هاوسەرەکەی، کە بە رەچەڵەک ئێرانین، هەوڵیان داوە تەقینەوەیەک لە ناوچەی فیلپێنت لە پاریس لە کاتی کۆنگرەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ٣ کەسی دیکەی کە بە رەچەڵەک ئێرانیش بە هەمان تۆمەت لە پاریس و دەوروبەری دەستگیر کراون.
داواکاری گشتیی بلژیک ئاماژەی بەوەش کردووە، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە ڤیەن پایتەختی ئۆتریش لەگەڵ ئەو ژن و پیاوە لە پێوەندی دابووە و ناوچەیەکی برۆکسێل و هەروەها دیپلۆماتکارەکە لە ئاڵمان دەستگیر کراوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌مبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئاڵمان كاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشان دا و ده‌ڵێ: ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو هه‌ڵه‌یه و ئێران ئاماده‌یه ڕوون كردنه‌وه بدا ئه‌و له حاڵێكدایه كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رجام سه‌ردانی وڵاتانی ئورووپای كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “بیلد”ی ئاڵمان له خاڵی پشكنین له باشووری ئاڵمان ٤ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كران كه له‌و ٤ كه‌سه كه‌سێكیان به ناوی ئه‌سه‌دۆڵا ئهلف، یه‌كێ: له دیپڵۆماتكارهكانی ئێران بووه كه پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی له مێژبوو له هه‌وڵی ده‌سبه‌سه‌ركرانی دا بوون.