پارێزه‌ری ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی ناوبراو باش نیه و مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی زۆر نزیكه. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ٤٠ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له نامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ناوبراو بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی دویچه‌وله، حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری ڕامین حوسێن په‌ناهی پێداگریی ده‌كاته‌وه كه له‌وانه‌یه به‌و زووانه‌ی حوكمی ئێعدامكردنی ڕامین جێبه‌جێ بكرێ. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كا كه هه‌لومه‌رجی ئێستا كوردستان مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر كردووه.
پارێزه‌ری ڕامین حوسێن په‌ناهی ده‌ڵێ: له چوارچێوه‌ی قانوون و له پێناو ئه‌ركی قانوونیی خۆم به‌رگرییم له ڕامین كردووه و، ئه‌وه‌ی له ده‌ستم هاتووه كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردووه.
ڕامین حوسێن په‌ناهی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلاب له سنه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و حوكمه پاشان له دیوانی باڵای ئێران ته‌ئید كرایه‌وه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ٤٠ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له نامه‌یه‌كدا داوایان له عه‌لی خامنه‌یی كرد كه لانیكه‌م حوكمی ڕامین حوسێن په‌ناهی كه‌می بكرێته‌وه.