Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 22/10/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

03/07/2018 | 12:31:13
+A
-A

ڕۆژی دووشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، (٠٢/٠٧/٢٠١٨) حەوتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.
پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە هەیئەتەكانی هەریەك لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبونەوە چەندین پرسیان تاوتوێ کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە پاش پەسند کردنی دەستوری کار، یەکەم بڕگە لە دەستوری کاری کۆبوونەوە کە تایبەت بوو بە تێکۆشان و چالاکیی نێوان دوو کۆبوونەوەی ناوەند لەلایەن بەرپرسی دەورەیی ناوەند، عەتا ناسرسەقزی ئەندامی دەستەی کارگێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرا.
لەبەشێكی دیكە كۆبوونەوەكەدا پەسەندكردنی لۆگۆی پێشنیاركراوی ناوەند قسەی لەسەر كرا‌و پاش چەندین تێبینی لایەنەكان، لۆگۆیەك وەك لۆگۆی فەرمیی ناوەندی هاوكاریی پەسەندكرا.
خاڵێكی دیكەی دەستوری كاری حەوتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی، باسێك بوو لەسەر پێكهێنانی ناوەند یان وتەبێژ یان نوێنەرایەتییەك لەئاستی باڵا بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كە لەلایەن ناوەندەوە ئەركدار بكرێت‌و لەئەگەری رەزامەندی لایەنەكان پلاتفۆرمێكی بۆ بنوسرێت‌و میكانیزمی كارەكەی دیاری بكرێت.
باسێكی دیكە قسە بوو لەسەر كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی هەر پێنج لایەن كە بەشداربووان پێیان باش بوو ئەو كۆبوونەوەی ئەنجام بدرێت‌و بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی كەسانی یەكەمی هەر پێنج لایەن كۆببنەوە.
باسەكانی حەوتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی پاش چەندین كاتژمێر كۆتایی پێهات.