برای یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە “سەردەشت”ەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ، خدر عەلیزادە برای شەهید محەممەد عەلیزادە کۆچیدوایی کردووە.
خوالێخۆشبوو خدر عەلیزادە ، جیا لەوەی برای شەهیدێکی سەرفەراز بوو، بە گوتەی ناسیاوانی کەسێکی خۆشناو و، بە هۆی نیشتمانپەروەرییەوە جێگای ڕێز وحورمەتی خەڵکی ناوچەکە بوو.
شیاوی باسە شەهید محەممەد عەلیزادە ناسراو بە خاڵە حەمە، یەکێک لە پێشمەرگە خۆنەویست وخۆشەویستەکانی حیزبی دێموکرات بوو، کە لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا ئازایانە بەرگری لەخاک و نیشتمان کرد.
جێیوەبیرهێنانەوەیە شەهید محەممەد عەلیزادە خەڵکی بێورانی خوارووی سەردەشت ، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨هەتاوی ، پێشمەرگەی ئازای هێزی شەهیدموعینی ، لە ڕێکەوتی ٨/٥/٦١، لە دەرگیرییەکی پێشمەرگانە لەگەڵ سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامی، لە دەوروبەری گوندی مارغان ، گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادوبیرەوەریی شەهید محەممەد عەلیزادە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خدر عەلیزادە دەکاو، خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.