له دوو ڕووداوی جیاجیادا 3 كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ربه شاری پیرانشار به هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم كوژران و بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی كورد له نزیك پاسگای سنووری گه‌ڵاڵه له شوێنێك به ناوی ئاردی له لایه‌ن هێزه‌كانی به ناو سنوورپارێز ده‌كه‌ونه كه‌مین و به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی شوانه مه‌حموودزاده، كوڕی سۆفی عومه‌ر، خه‌ڵكی شیناوێ گیانی له ده‌ست دا.
هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی ناسر عه‌بدول، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، خه‌ڵكی ئاوایی كۆنه لاجان به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و به خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی پاسگای گه‌ڵاڵه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی كورد په‌لامار ده‌ده‌ن و ڕاسته‌وخۆ وه‌به‌ر گولله‌یان ده‌ده‌ن و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی عومه‌ر سه‌بری چوور لاقی بریندار ده‌بێ و ئه‌ویش بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانیی ده‌گوازرێته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا 46 كۆڵبه‌ر كوژراون و 58 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش له سنووره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم برینداربوون و هه‌روه‌ها 224 كه‌سی دیكه كه شوناسیان ناڕوونه له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم له سنووره‌كان كوژراو و بریندار كراون.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعا ده‌كه‌ن كه له هیچ كام له سنووره‌كانی ئێران به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ كۆڵبه‌رێك نه‌كوژراوه.