هه‌واڵنێرێكی كوردی خه‌ڵكی شاری كرماشان پاش ڕه‌خنه‌گرتن له “ناردنی یارمه‌تیی كۆماری ئیسلامی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵنێرێكی كورد به ناوی ئه‌میرحوسێن دارابی، خه‌ڵكی شاری كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی ڕه‌خنه‌گرانه له كۆماری ئیسلامیی ئێران كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم پشتیوانی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن، ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه.
ناوبراو له‌و وتاره‌دا ده‌نووسێ: كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له جیاتی ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تیی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بكه‌ن له بیری منداڵانی كاردا به‌ن باشتره، كه ئه‌و منداڵانه داهاتووی ئێران ساز ده‌كه‌ن.
ئه‌و وتاره له یه‌كێك له بڵاڤۆكه‌كانی ناوچه‌یی كرماشان بڵاو كرابوویه‌وه و له لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی وریا كرابۆوه.
به پێی ئه‌سڵی 24ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران “بڵاوكراوه و ڕاگه‌یه‌نه‌كان ده‌توانن ئازادانه بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان ده‌رببڕن و له‌به‌ر ده‌ربڕین بیری خۆیان كه‌س ناتوانێ لێپێچینه‌وه بكا.”
به‌پێی پله‌به‌ندیی جیهانیی ئازادی ڕاگه‌یاندن له ساڵی 2018 كه ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور بڵاویان كردبووه‌وه كه ئێران به باشبوونی پله‌یه‌ك له چاو ساڵی پێشوو له ئاستی 164مین وڵاتی جیهان دایه. ئێران له ساڵی 2017 یه‌كێك له 5 وڵاتی سه‌ره‌كیی زییندانیكردنی ڕۆژنامه‌وانه و هه‌واڵنێران بووه كه له چاو ساڵی ڕابردوو گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بووبێ باشتر نه‌بووه.