نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شورای ئیسلامی گوتی: با جێگری سەركۆماری ئێران دەست لە پۆستەكەی ھەڵبگرێ.
ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران به دوای گرانبوونی نرخی دۆلار و قه‌یرانیی ئابووریی ئێران له مه‌جلیس لێدوانێكی دا و داوای له هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت كرد كه ڕێكارێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزنه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا محه‌ممه‌دڕه‌زا پوورموختار، نوێنه‌ری شاری هه‌مه‌دان وێڕای دڵدانه‌وه‌ی جه‌هانگیریی گوتی: “ده‌وڵه‌ت بۆ هاورده‌ی شتومه‌كی پێویست بوودجه‌ی هه‌یه و نیگه‌ران مه‌به.”
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رەسووڵ خزری نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە توندی رەخنە لە ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەركۆماری ئێران گرت و گوتی: كاتی ئەوە هاتووە کە پۆستەكەت بەجێ بێڵی و سەركۆمار خۆی بەشداری كۆبوونەوەكان بكا هەتا زیاتر ئاگاداری بارودۆخی ئابووری ئێران و كۆنترۆڵ كردنی وڵاتی بێتە دەست چونکە تا ئێستا زۆربەی کەموکۆڕییەکانی لێ شاردراوەتەوە.
بە قسەی خزری حکومەت توانای كۆنترۆڵ كردنی نرخی دۆلار لە بازارەكانی ئێران لەدەست داوە و هەروەها دەڵێ سەرۆك كۆمار لە جیاتی ئەوەی کە سەردانی شوێنە گەشتیاریەكان، با سەردانی ئەو ناوچانە بكا كە كێشە و گیروگرفتی زۆریان هەیە و ھەوڵ بۆ چارەسەر كردنی كێشەی خەڵك بدا.
ڕەسوول خزری لەحاڵێكدا ئەو قسانە دەکا كە ئێران لەوپەری خراپی قەیرانی دارایی دایە بەتایبەت لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی و گەرانەوەی گەمارۆكان کە بە ئاشكرا لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دانی پێدانراوە.