شەی ڕابردوو ٣ لە سەر ٤ی پووشبەڕی ١٣٩٧، دایە خاتووزین حەسەنزادە، دایکی شەهید سمایل ڕەزایی بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
دایە خاتوون حەسەنزادە وەک دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کە شەوی ڕابردوو لە ئاوایی ڕەحیم خانی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان کۆچی دوایی کرد، جێگای رێزی ناوچەکە بوو.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە شەهید سمایل ڕەزایی له 19ی خه رمانان ساڵی1364 له گەڵ دوو هاوسەنگەری دیکەی به ناوەکانی؛ عەبدوڵڵا دووژنە و عێززەدین حوسێنی لە ئاوایی کەرێزان بە دەستێ بەکرێگیراوانی رێژیم شەهید کران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەس و کاری دایە خاتوون حەسەنزادە و سەرجەم ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، وەدیهاتنی ئامانجی بەرزی شەهید سمایل رەزایی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە ئاوات دەخوازێ.