شه‌وی رابردوو 31ی جۆزه‌ردان که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ندیی سیاسیی کورد، له به‌ندیخانه‌ی سنه ئێعدام ده‌کرێ ، به‌شێکی به‌رچاو له چالاکانی مه‌ده‌نی به مانگرتن له به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه، گوشاریان خسته سه‌ر به‌رپرسان ، که له جێبه‌جی کردنی ئه‌و سزایه ده‌ست ڕابگرن.
ده‌گوترێ به بڕیاری پارێزگار سنه، که گووتویه‌تی مه‌ترسی بشێوی و ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاو هه‌یه، ئه‌و حوکمه ڕاگیراوه، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش سێکه‌س له ناڕازییانی به‌رده‌م زیندانی سنه به ناوه‌کانی “لوتفوڵڵا ئه‌حمه‌دی , ره‌فیق که‌ریمی و سه‌ید خالید حسێنی ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
هه‌روه‌ها لەبەرەبەری ئەگەری ئێعدام‌کردنی زیندانیانی سیاسیی ڕامین حسێنپه‌ناهی، هەموو دەروازە سەرەکییەکانی شاری سنە لە ژێر کۆنترۆڵ و چادێریی ئەمنیەتی دان.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێگه سەرەکییەکان و دەروازەکانی سنە بە توندی لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵ دان و، هەروەها لە گۆڕەپانی ئازادی “مەیان ئیقباڵ” شەقامی فیردەوسی، نەمەکی، دەورمەیدان و دەوروبەری گرتووخانەی ناوەندیی سنە هێزیکی زۆر جێگر کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن حکوومەت ترسی لە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایی خەڵک هەیە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ و خەڵکی شاری سنە، لە نامەیەکدا بۆ ویژدانە نەنووستووەکان، باسی لە مانگرتنی سێ ڕۆژی خۆی بە نیسبەت دژایەتی لەگەڵ ئێعدام‌کردنی هاووڵاتییان دەربڕیوە.
دوای ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی سێرۆژهی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، زیاتر له 40که‌سی دیکه له رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد ڕایانگه‌یاندووه، که ئه‌وانیش مانده‌گرن.
هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی به بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه و نووسراوه، سه‌پاندنی سزای ئێعدام بۆ سه‌ر “ڕامین حسێنپه‌ناهی”یان مه‌حکووم کردوه.
جێیئاماژه‌یه به وته‌ی ئه‌مجه‌د حسێنپه‌ناهی برای ڕامین حسێنپه‌ناهی ، دوێنی چه‌ند که‌س له مه‌ئموورانی ئیتلاعات سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌که‌یان کردوه له شارۆچکه‌ی قوروچیای دێولان و به گوشار خستن به‌سه‌ر دایک وباوکی ناچاریان کردوون به دژی کوڕه‌کانیان قسه بکه‌ن و ئه‌وانیش فیلمیان هه‌ڵگرتووه.
شیاوی باسه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڕیاری له سێداره‌دانی ڕامین حسێنپه‌ناهی، چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌که‌یان کردوه‌و بۆنه‌ته پاڵپشتی ئه‌و بنه‌ماڵه تازیه باره.