به پێی هه‌واڵێک که له پیرانشاره‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌حمه‌د په‌رویزی ناسراو به ئه‌حمه‌د گه‌زۆ، یه‌کێک له خه‌مخۆران و دڵسۆزانی حیزب و گه‌ل، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماڵاوایی له ژیان کرد.
ناوبراو له دایکبووی ساڵی 1306 هه‌تاوی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی خاتوونباغی مه‌هاباده، که دواتر چووته پیرانشار و، هه‌ر له‌وێدا ماڵاوایی له ژیان کرد.
شیاوی باسه ئه‌حمه‌د په‌رویزی جیا له‌وێ خۆی که‌سێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه، کچێکی به ناوی زه‌ینه‌ب په‌رویزی له ریزه‌کانی حیزب دایه‌و ، خێزانی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نپوور، ناسراو به محه‌ممه‌د ئاشپهزه، که پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراته.
ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن له که‌سوکاری سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌رانی دێموکرات، پرسه و سه‌رخۆشی خۆی پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د په‌رویزی ، به‌تایبه‌تی کچ و زاواکه‌ی ده‌کا و، خۆی له خه‌میان به به‌شدار و شه‌ریک ده‌زانێ.