دایكی دوو شه‌هیدی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ته‌مه‌نی ١٠٧ ساڵیدا به هۆی پیری و نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی جۆزەردان، پووره ڕه‌عنا شێنانی دایكی دوو شه‌هیدی حیزبی دێموكرات به ناوه‌كانی عه‌بدوڵا و سه‌عدوون شێنانی له ته‌مه‌نی ١٠٧ ساڵیدا ماڵاوایی یه‌كجاری له ژیان كرد.
پووڕه ڕه‌عنا ساڵی ١٢٩٠ له ئاوایی شێنانی سه‌ربه شاری بانه له دایكبوو و به هۆی نیشتمانپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و پێشمه‌رگایه‌تیی كوڕه‌كانی به‌رده‌وام فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌سه‌ر بووه و، به ناچاری گوندی خۆیان به‌جێ هێشتووه و ڕوویان له ناوچه‌ی مه‌هاباد كردبوو. ماوه‌یه‌ك له ئاوایی زاواكێو گیرسابوونه‌وه و پاشان ئه‌وێشیان به‌جێ هێشتوو ڕوویان له شاری بۆكان كرد و پووره ڕه‌عنا تا دوایین ساته‌كانی ژیانی چاو له وه‌دیهاتنی ئامانجی كوڕه‌كانی كه ئامانجی حیزبی دێموكراتە و بە ئاواتەوە سەری نایەوە.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی پووره ڕه‌عنا شێنانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکەش بە بنه‌ماڵه و سەرجەم كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و، خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.