پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 29ی جۆزه‌ردان، به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی باشووری کوردستان، بۆ “نا وتن بە ئێعدام” ، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له شاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه.
شیاوی باسە نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌شێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له شاری هه‌ولێر، وه‌کوو ئه‌رکێکی نیشتمانی و کوردانه، له‌و خۆپێشاندانه به‌شدارییان کرد و ده‌نگی خۆیانیان خسته پاڵ ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه که به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگادارکردنه‌وه ڕای گشتی و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی به‌ندیی سیاسیی کورد، ڕامین حسێنپه‌ناهی پێکهاتبوو، به‌شداربووان داوایان کرد له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ که له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه، گوشار بخرێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی که حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێنپه‌ناهی ڕابگرێت وجێبه‌جێ نه‌کات.
لە کۆبوونەوەدا کە چەند بەیاننامە خوێنداریەوە ئامادەبووان خوازیاری ئەوە بوون کە کۆڕ‌و کۆمەڵی نێونەتەوەیی، بەتایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە نیسبەت ڕەفتاری دژە کوردی کۆماری ئیسلامی خەمسارد نەبن.