ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان به مه‌به‌ستی هه‌رچێ زیاتر چاوه‌دێری کردنی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان ده‌یانهه‌وێ له زۆربه‌ی گونده‌کان ، به کامێرای شاراوه و داخراو، هه‌رچه‌شنه جمۆجۆڵ له‌و ناوچانه بخه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه.
به پێی هه‌واڵێک که به ماڵپه‌ڕی “کوردستان وکورد” گه‌یشتووه، ماوه‌یه‌که داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانی رێژیم له گونده‌کانی ناوچه‌ی شنۆ، هه‌وڵی داوه به دانانی کامێرای داخراو، له نێو و ده‌روه‌ی گونده‌کان، به وردی ئاگای هه‌رجۆره جموجۆڵێکی گوماناویی بێ و، به‌تایبه‌تی جۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکا.
سپای پاسداران و ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وناوچه به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه ڕێگا به دامه‌زراندنی کامێرای داخراو بده‌ن، له پیلانێکی قیزه‌ون، به‌کرێگیراوانی خۆی ڕاسپاردوه که شه‌وان، مه‌ڕو ماڵات بدزن و، هه‌روه‌ها له سه‌ر بان و بن دیوار به خۆلێمات کردن، به‌بنه هۆی تێکدانی ئاسایشی ژیانی خه‌ڵک ، هه‌تا ئه‌و خه‌ڵکه بۆ خۆیان داوا بکه‌ن که ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان کامێرایان بۆ نه‌سب بکه‌ن و، ڕاشیانگه‌یاندوه که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک بیهه‌وێ، به خۆڕایی کامێرایان بۆ داده‌نن.
دیاره مه‌به‌ستی ئه‌و پیلانه ئه‌منیه‌تییه، که به هاوکاری ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان و به‌کرێگیراوه‌کانیان، له گونده‌کانی ناوچه‌ی شنۆ ده‌ستیپێکردوه، نه‌ک بۆ خزمه‌ت کردن به‌خه‌ڵک ، به‌ڵکوو به‌مه‌به‌ستی چاوه‌دێری کردن و کۆنترۆڵکردنی ئه‌وناوچانه‌یه که جۆڵه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌باتکارانی تێدا زیاتره و هه‌روه‌ها ڕێژیم باوه‌ڕی به هاوکاری به‌شێک له سیخوڕ و به‌کرێگیراوانی خۆیشی نه‌ماوه.
ئه‌و پیلانه ئێستا له گوندی حه‌سه‌ننوورانی شنۆ جێبه‌جئ کراوه‌و له‌وانه‌یه سه‌رجه‌م گوند وئاواییهکانی ناوچه سنووریه‌کان بگرێته‌وه، بۆیه داوا ده‌کرێ که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه، نه‌که‌ونه داوی داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه، که ده‌یانهه‌وێ به وردی ئاگایان له حاڵ و ژیانی خه‌ڵکی کورد بێ.