له کۆڕێکی خنجیلانه و به ئاماده‌بوونی به‌شێک له کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌ران و بێژه‌رانی ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان یادی دامه‌رزانی ئه‌و ڕادیۆیه، له قه‌ڵای دێموکرات کرایه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه 27ی جۆزه‌ردان کۆمه‌ڵێک له کادر و تێکۆشه‌رانی حیزب ، له ستۆدیۆی ڕادیۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی ئه‌و میدیا هه‌قبێژ و ڕاستگۆیه که له یاد و بیره‌وه‌ریی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر به دروشاوه‌یی ماوه‌ته‌وه، کۆبوونه‌وه‌و ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت.
له‌و کۆڕه‌دا سه‌ره‌تا هاوڕێ سیامه‌ک قه‌ویپه‌نجه بێژه‌ری دهنگئاشنا و یه‌کێک له کارگێڕانی رادیۆ، وێڕای به‌خێرهاتن کردنی مێوانه‌کان، پێشه‌کییه‌کی سه‌باره‌ت به ڕادیۆ ناسراوه‌که‌ی حیزبی دێموکرات باس کرد.
پاشان هاوڕێ که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ور و ڕۆلی ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان له بزووتنه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد ، له کوردستانی ئێران چه‌ند خاڵێکی گرینگی باس کرد.
به‌ڕێزیان به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له قوناخه جیاجیاکانی تێکۆشانی خه‌باتکارانی دێموکرات بۆ سه‌رخستن و به‌رگری کردن له خاک و نیشتمان، پێگه‌ی ڕاگه‌یاندی حیزب و، به‌تایبه‌تی ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی له وه‌شان کردنی هه‌واڵی ڕاست و له قاودانی پیلان و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و، زانیاریی به‌خشین به خه‌ڵکی کورد، به‌رز نرخاند.
که‌ماڵ که‌ریمی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا به ئهمهگناسییهوه ماندووبوون و خه‌مخۆریی تێکۆشه‌رانی کۆچکردووی رادیۆی وه‌بیری به‌شدارانی ئه‌و کۆڕه هێنایه‌وه‌و له‌سه‌ر گرینگی دامه‌زراندنی ڕادیۆی حیزبی دێموکرات قسه‌ی کرد.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌و یادکرنهوهدا، به‌ڕیز مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕادیۆ له ده‌سپێکه‌وه تائێستا خزمه‌ت کردنی تێکۆشه‌رانی به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕادیۆی حیزبی، به خاڵێکی گرینگ له مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات له قه‌ڵه‌م دا و هیوای به‌رده‌وامیی خه‌باتی بۆ خواستن.
شیاوی باسه ڕادیۆ ههقبێژهکهی کوردستان، پێینایه 39مین ساڵی له دایکبوونی و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.