فه‌رهه‌نگی دووزمانه‌ی “هه‌ژیر” به هه‌ردووک زمانی کوردی و فارسی بۆ به‌کارهێنه‌رانی مووبایلی ئاندرۆید ئاماده کرا.
فەرهەنگی هەژیر یەکێک لەبەپێزترین فەرهەنگە زیاتر واتایییەکانە کە پتر لە 56000 وشەی فارسی و زیاتر لە 600000 هەزار وشەی کوردی لەخۆدەگرێ و پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی لە دوو توێی دوو بەرگدا چاپ و بڵاوبۆتەوە.
فه‌رهه‌نگی هه‌ژیر به شێوه‌ی ئاسان و زانستی دارێژراوه‌و هه‌ڵگری هێندیک تایبه‌تمه‌ندییه که بریتین له: لە خێرایی دۆزینه‌وه‌ی هاوتاو و مانای وشه‌کان و هه‌روه‌ها ئیمکانی نوێیبوونه‌وه‌ی وشە و ڕستەی تازەی تێدا هه‌یه و، ڕۆژانه بەشێوەی خۆکارانە دەگاتە ده‌ستی بەکارهێنەر.
له فه‌رهه‌نگی هه‌ژیر کارکردی وشەکان جیا کراوەتەوە، واتە دیاریکراوە کە وشەکە لە بوارەکانی ئەدەبی، سیاسی، ئابووری، پزیشکی و … چ ماناگەلێکی هەیە و، شێوەی دەربڕین (تلفظ)ی وشە فارسییەکان، بە ڕێنووسی کوردیی سۆرانی نووسراوە وبۆ شیکردنەوەی زیاتری مانای هەندێک لە وشەکان، ڕستە یان نموونە بە هەردووک زمانەکە هێنراوەتەوە.
دانەری ئەم فەرهەنگە، پاش چاپی یەکەم، بە فەرهەنگەکەدا چۆتەوە و دوای تەتەڵەکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەوپەڵەکانی، ویستوویەتی فەرهەنگەکە دەوڵەمەندتر بکا و لە دوای چاپی یەکەمەوە تاکوو ئێستا ماوەماوە کاری لەسەر کردووە و لە ٣٢٠٠ لاپەڕە و لە دوو توێی ٤ بەرگدا ئامادەی چاپی کردووە کە بەهۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی نەیتوانیوە چاپی دووەمی بکاتەوە.
کۆی ئەم بەرهەمە، ئێستا لە قاڵبی ئەپلیکەیشێنێکدا، کەوتۆتە بازاڕەوە و
هۆگرانی دەتوانن لە Play Store، فەرهەنگی hazhir dictionary دابەزێنن.
پێویست بە گوتنەوە، لە ئێستادا تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن ئەم فەرهەنگە دابەزێنن کە سیمکارتی کۆڕەکیان هەیە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم فەرهەنگە لە ئێران و وڵاتانی دیکەش دەکەوێتە بەردەستی خوازیارانەوە.
شیاوی باسە،دانه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه هەژیر عەبدوڵڵاپوور، خوێندکاری ڕشتەی “عومران” لە زانکۆی شیرازه، که له سەرەتای ساڵی 1378ی هه‌تاوی هاتۆتە ناو ریزه‌کانی حیزبی دیمۆکرات و له به‌هاری 1380ی هه‌تاوی دراوه به کۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نی و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ له رۆژنامه‌ی “کوردستان” ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان” به هه‌ردووک زمانی کوردی و فارسی کاری رۆژنامه‌وانی کردووه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه بووه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و له ماوه‌ی نزیک به 5 ساڵ جیا له راپه‌ڕاندنی کاری رۆژنامه‌وانی؛ فه‌رهه‌نگی فارسی ــ کوردی له دوو به‌رگدا و سه‌رجه‌م له 1450 لاپه‌ڕه‌دا ته‌واو و به چاپ گه‌یاندووه. هه‌روه‌ک بۆ خۆشی له پێشه‌کی چاپی یه‌که‌می ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا ده‌نووسێ: “جاری وابووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانای وشه‌یه‌ك بێجگه له به‌راوردكردنی چه‌ندین فه‌رهه‌نگی وشه سه‌ردانی زۆر كه‌سی شاره‌زا یان سایتی ئینترنێتیم كردووه و به كورتی بێخه‌وی و شه‌ونخوونییه‌كی زۆرم پێوه چه‌شتوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه ئه‌م ئیشه كاری سه‌ره‌كی من نه‌بووه، جا بۆیه وێده‌چێ كهمووكووڕیشی هه‌بێ كه هیوادارم به هه‌وڵ و پێشنیازی دڵسۆزانه‌وه كامڵ و پوختتر ببێ”.
ناوبراو ساڵی 1386ه‌وه چۆته که‌ناڵی ئاسمانی کوردکاناڵ و، سه‌ره‌تا له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه به‌شی هه‌واڵی فارسی داده‌مزرێنن و دواتر ده‌بێته ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی “نیشتمانه‌که‌م” که هه‌رجاره‌و شوێن یان ناوچه‌یه‌کی کوردستان ده‌ناسێنێ و پاشان ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی به‌رهه‌مهێنان له‌و کاناڵه‌دا و جیا له‌و به‌رنامه‌یه ئاماده‌کاریی دوو به‌رنامه‌ی “تاریک و روون” و به‌رنامه‌ی “فه‌رمانده‌رانی شه‌هید”یش ده‌گرێته ئه‌ستۆ و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌ک وته‌بێژیی کومیته‌ی خوێندکاری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان چالاکی ده‌کا و له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 1390یشدا له پلینۆمی چواره‌می حیزبی دیمۆکراتی کوردستاندا ده‌بێته راوێژکاری کومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه و ئێستاش زیاتر لە دوو ساڵە بەرپرسی تەلەویزیۆنی ئاسمانیی کورد کاناڵە.