هه‌شته‌مین به‌رگ، له فه‌رهه‌نگی زاره‌کیی موکریان به هه‌وڵ و، ماندووبوونی “سه‌لاح پایانیانی” له ژێرناوی “خورد وخۆراک” که‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
پرۆژه فه‌رهه‌نگی ئاماده کردن و له چاپ دانی فه‌رهه‌نگی زاره‌کیی موکریان ، هه‌وڵێکی جیددی و زانستیانه‌یه بۆ گرد و کۆکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی فۆلکلۆریکی مه‌ڵبه‌ندی موکریان، که هه‌شته‌مین به‌رگی ئه‌و فهرههنگهش چاپ و بڵاو کرایه‌وه.
نوێیترین به‌رگی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌نرخه ته‌رخان کراوه به به‌شی “خورد وخۆراک” و، به پێی هه‌واڵی هاژه، فەرهەنگی “خوردوخۆراک” سێ بەشی لەخۆ گرتووە:
بەشی یەکەم (چێشت)، بەشی دووهەم (ڕسق) و بەشی سێهەمیش (نان)ە.
هه‌واڵده‌ریی هاژه به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه فه‌رهه‌نگییه له‌و باره‌وه نووسییویه‌تی: هه‌شته‌مین به‌رگ له فه‌رهه‌نگی زاره‌کیی موکریان به‌رهه‌می توێژه‌ر و دانه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه، سه‌ڵاح پایانیانی گه‌نجینه‌یه‌کی به‌نرخه‌و، وەک لە عینوانی فەرهەنگەکەیڕا دیارە، خۆی تاق کردووەتەوە و گوزاریشت لە شتێکی تایبەت دەکا. دوکتور جەعفەری شێخولئیسلامی پێشەکیی ئەم بەرگەی لەژێر ناوی “زمان وەکوو جەستە، ئاوێنە و ئایدیۆلۆژی لە فەرهەنگی زارەکیی موکریان‌دا” نووسیوە. بە تێروتەسەلی و زانستییانە فەرهەنگەکەی شی کردووەتەوە و حەقی خوی داوەتێ. نووسەری پێشەکییەکە، چەمکی “زمانناسیی کۆمەڵایەتی یان کۆمەڵناسیی زمان”ی باس کردووە. لە بەشەکانی دیکەدا “زمان و دیالەکت”، “گوتار”، “شیکاریی ڕەخنەگرانەی گوتار”، “ئایدیۆلۆژی” و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی هێناوەتە بەرباس.
ئەو فەرهەنگە لە ئەژماری هەزار بەرگدا و لەژێر چاوەدێریی بڵاوکەرەوەی “سەرای هێمن” لە مەهاباد چاپ و بڵاو بووەتەوە.
شیاوی باسه سەلاح پایانیانی توێژەر و فەرھەنگنووسی کورد، ٢٠ی خاکەلێوەی 1357ی هەتاوی لە شاری مەھاباد لەدایک بووە و ئێستا بەڕێوەبەری سەرای ھێمنە. پایانیانی زیاتر لە بیست ساڵە بێ‌وچان شانی وەبەر توێژینەوە و فەرھەنگنووسیی زمانی کوردی داوە و کۆمەڵێک بەرھەمی بەپێزی پێشکەش کتێبخانە و نەتەوەی کورد کردووە. ئه‌م نووسەره تا ئێستا 8 بەرگ فەرهه‌نگی زارەکیی موکریان، بەرگێک ئه‌دەبیاتی زارەکی موکریان، دوو بەرگ ئه‌دەبیاتی زارەکیی منداڵانی ناوچەی موکریان و بەرگێک “کانی مرادان”ی چاپ و بڵاو کردووەته‌وە.