لە درێژەی پشتیوانی کردن لە لاوی بە دیلگیراوی کورد، رامین حسێنپەناهی، کە سزای ئێعدامی بەسەر سەپاوە، کەسایەتی ناسراو و یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی کورد، لە باکووری کوردستان بە هەڵگرتنی وێنەی ڕامین حسێنپەناهی، لەو بەندییە سیاسییە پاڵپشتی کرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدام بوو.
عوسمان بایدەمیر لە گرتەڤیدیۆیەک کە بڵاو کراوەتەوە دەڵێ: دڵی ڕامین دڵی هەموو گەلی کوردەو، خاوەنداریەتیی لە ڕامین خاوەنداریەتیی لە جیهانی ئازادە.
شیاوی باسە رۆژ ڕابردووش دەیان کەس لە رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نووسینی نامەیەک بۆ سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری ئەوە بوون کە حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێنپەناهی هەڵوشێندرێتەوە.