Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۳۰ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۷ | 20/06/2018 | کاتژمێر:
ئێران

پاڕلمانی‌ كانادا پرۆژەیەکی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسند کرد

13/06/2018 | 19:35:47
+A
-A

پارلمانی‌ كانادا له‌ هه‌وڵی‌ ئیمزاكردنی‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك دایه‌ كه‌ سپای‌ پاسداران له‌ لیستی‌ گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان بهاوێژێ.
كابینه‌ی‌ لیبراڵه‌كانی‌ كانادا، گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان ئاماده‌ كردبوو كه‌ له‌ پارڵمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌نگی‌ بۆ درا و هه‌موو لیبراڵه‌كانی‌ ده‌نگی‌ ئه‌رێنیان بۆ دا كه‌ سپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ لیستی‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان بهاوێژرێ.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گارنێت جێنێس نوێنه‌ری‌ پاوانخوازی‌ پارلمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ كرابوو.
كانادا به‌ هاتنه‌سه‌ر كاری‌ جۆستێن تێرۆدۆ سه‌باره‌ت به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی‌ هێمانه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ڕوانگه‌ی‌ باشی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كدا داوایان كردووه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ نوێمان له‌ هه‌مبەر‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌بێ و، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی‌ كانادا له‌گه‌ڵ ئێران ڕابگێردرێ.
ئێستا كانادا له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ دایه‌ كه‌ سیاسه‌تێكی‌ توندتر بەدژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی له‌ خۆی‌ نیشان بدا و ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی به‌رده‌وام له‌ بشێوییه‌كانی‌ ناوچه‌دا ڕۆڵی‌ تێكده‌رانه‌ی‌ سه‌ره‌كیی گێراوه‌ وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر جیهان.
سیاسه‌تی‌ نوێی كانادا سه‌باره‌ت به‌ سپای‌ پاسداران به‌ گشتی‌ ده‌گۆڕدرێ. ئه‌و وڵاته‌ ئابووریی ئێران له‌ ده‌ستی‌ سپای‌ پاسداراندا ده‌بینێ و ئه‌و ڕێكخراوه‌ش به‌ تیرۆریست ده‌زانێ.
به‌دوای‌ هاتنه‌ به‌رباسی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كانادا داوای‌ له‌ شیركه‌ته‌كانی‌ كانادا كرد كه‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی‌ خۆیان ڕابگرن و ڕاسته‌وخۆ داوای‌ له‌ به‌رپرسی شیركه‌تی‌ بۆمباردیر كه‌ له‌ حاڵی‌ وتووێژدا بوو كه‌ قه‌راربوو فڕۆكه‌ به‌ كۆماری‌ ئیسلامی بفرۆشێ، كردبوو كۆتایی به‌ وتووێژه‌كان بێنن.
سكات باردسێلی، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و وڵاته‌ گوتی‌: ئێمه‌ ناتوانین تا كاتی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ ناوی‌ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی‌ سه‌ربه‌ سپای‌ پاسدارانن ئاشكرا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ: پێشتر سپای‌ قودسی لقی ده‌ره‌وه‌ی‌ سپای‌ پاسداران له‌و وڵاته‌ به‌ تیرۆریست ناسراوه‌.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌ناتۆری‌ پاوانخواز، لیندا فرۆم ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ كانادا ، دان به‌ هه‌ڵه‌كانی‌ خۆی‌ داده‌نێ و سپای‌ پاسداران له‌ لیستی‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستی‌یه‌كان ده‌خا.