28 كه‌س له ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی سیاسی له نامه‌یه‌كی سهرئاوەڵەدا داوایان له عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه حوكمی ئێعدام كردنی ڕامین حسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ئێستا له زیندانی سنه دایه ڕۆژی 26 به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له سنه به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی ئێران له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له حیزب كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو، كه كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای ئێران ته‌ئید كرایه‌وه.
دوای ئەوەی بە وتەی حسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری ڕامین حوسێن په‌ناهی داواكاریی بۆ دووباره پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ڕامین حسێن‌پەناهی ڕەت کرایەوە، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە نیگەرانن.
هەر لەو پێوەندییەدا بەشێک لە چالاکوانانی سیاسی ، ڕۆنامەنووسان، لە نامه‌یه‌كی سهرئاوەڵەدا داوایان له ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه حوكمی ئێعدامی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتوو كه پێداچوونه‌وه‌ی دووباره به په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌دا بكه‌نه‌وه.
شیاوی باسە لە درێژەی هەوڵ و ماندووبوونی چالاکانی مەدەنیی کورد بۆ پێش‌گرتن لە حوکمی ئێعدام کردنی ئەو بەندکراوە کوردە، به پێی بانگه‌وازی چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، قهرارە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزەردان كۆبوونهوهیەکی مەدەنییانە بەدژی ئێعدام كرانی چالاكانی سیاسی و به تایبه‌ت ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ڕێوه بچێ.